کۆمپانیای گۆگل بەشێوەیەکی فەرمی کاتی کۆنگرەی Google I/O 2026 دیاری کرد کە بڕیارە لە رۆژانی ١٩ و ٢٠ ئەیاری ٢٠٢٦ لە Shoreline Amphitheatre، ماونتن ڤیو لە کالیفۆرنیا بەرێوەبچێت ئەم ئەم بۆنەیە گرنگترین بۆنەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی گووگلە و سەرتای پرۆگرامەکە بە پێشکەشکردنی نوێکارییە باڵا وەک ژیریی دەستکرد (AI) و نوێترین تایبەتمەندیەکانی Android دەستپێدەکات دواتر کۆمەلێک تایبەتمەندی و مۆبایل و ئامێریتر نمایش دەکات .
ئەم خزمەتگوزاریانی کە چاوەڕوان دەکرێت:
• AI وەشداری نوێ: پێشکەشکردنی گەشەپێدانی نوێ لە مۆدێلی Gemini و تێکەڵکردنی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکان.
• Android 17 Beta: نیشاندانی وەشانی تاقیکاری بۆ سیستەمی Android 17.
• ئامێرە نوێیەکان: پێشکەشکردنی Pixel 10a, چاویلکە زیرەکی کارپێکراو و ئامێری VR/XR.
• نوێکاری خزمەتگوزارییەکان: نوێکردنەوە بۆ Chrome، Wear OS، Google Cloud و نەخشە.
• پاراستنی ئەندرۆید: گووگڵ کاری زۆر دەکات لە سەلامەتی بەکارهێنەر و پاراستنی داتاکان.

