zagros news agency

بۆچوونی هەوادارانی تۆم کرووز لەبارەی بەشداریکردنی لە “Mission: Impossible”

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەبارەی ئەگەری هاوکاری نێوان تۆم کرووز و دەرهێنەر کلۆوی ژاو بۆ ئامادەکردنی بەشی نۆیەمی زنجیرە فیلمی “Mission: Impossible”، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە نێوان هەوادارانی زنجیرەکە دروست بووە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی نییە، بەڵام بینەران پێیان وایە کاتی ئەوە هاتووە کرووز کۆتایی بە کارەکتەری “ئیسان هانت” بهێنێت.

بەشێکی ۆر ئاماژە بەوە دەکەن کە فیلمی “The Final Reckoning” کە بڕیارە لە 2025 نمایش بکرێت، کۆتایییەکی نموونەیی بووە بۆ ئەم زنجیرەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمێنتی وەک “پێویستە ئەم فیلمانە تەواو بکرێن” و “بۆچی تۆم هەر هەمان فیلم دووبارە دەکاتەوە؟” بڵاوبوونەتەوە.

هەواداران دەڵێن وتەکەی تۆم لە فیلمەکەدا کە دەڵێت “پێویستم بەوەیە بۆ دواجار متمانەم پێ بکەیت”، دەبوو ببێتە خاڵی کۆتایی ڕاستەقینە، نەک درێژکردنەوەی زنجیرەکە بۆ بەشێکی دیکە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیمس کامیرۆن شەڕی مانەوەی مرۆڤ لە سینەما دەکات

ART

“Smile 2” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

ART

تیتۆ جاکسن برای مایکل جاکسن کۆچی دواییکرد.

ART