zagros news agency

خۆشنووسی شیت مەخمووری کۆچی دوایی کرد

خۆشنووسی ناسراوی کورد، شیت مەخمووری ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەو هۆیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکات.

شیت حاجی سەلیم مەخمووری ناسراو بە “شیت مەخمووری”، ناوێکی دیاری هەولێر بوو، ئەو یەکێک هونەرمەندانە بوو، هونەرەکەی کردبووە هونەری خەڵک و بە کردەوە خستبووییە خزمەتی خەڵکەوە.

شیت مەخمووری، لە خێزانێکی کوردپەروەر پەروەردەبوو، برایەکی شەهید بووە و خۆیشی لە 1981 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و دواتر لە ئەبوغرێب زیندانی بووە.

لە ماوەی ژیانیدا، بەهرەی خۆشنووسییەکەی وایکردبوو، ببێتە خۆشەویستی خەڵک و هەمیشە وەک خۆشەویستی بۆ هونەرەکەی فلچەی بەکاردەهێنا.

یاد و یادگاری هونەرمەندی کۆچکردوو شیت مەخمووری هەمیشە زیندوو بمێنن و ناوە گەشەکەی لە مێژووی هونەری خۆشنووسی لە هەولێردا بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتاییهاتنی وێنەگرتنی فیلمی مێژوویی “KEMET: Year One”

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

جولیان مەکمان کۆچی دواییکرد

ART