لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% و بڕیارەکەش تاکو 30ـی6ـی2026 کاری پێدەکرێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەند جارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە.

