zagros news agency

پسپۆڕێكی دارایی: نرخی نەوت لەناكاو دابەزێت، عێراق توانای دابینكردنی مووچەی نابێت

 

پسپۆڕێكی دارایی ئاگاداریی له‌باره‌ی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقه‌وه‌ ده‌دات و  باس له‌وه‌ ده‌كات تاوه‌كوو ئێستاش مووچه‌ له‌ رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ دابین ده‌كرێت و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی دارایی عێراق فرۆشتنی نه‌وته‌.

عەدنان تەمیمی، پسپۆڕی کاروباری دارایی، رۆژی چوارشەممە 25/2/2026، قسه‌ی بۆ (بغداد الیوم) كرد و گوتی:  “بەردەوامی پێدانی مووچە لە عێراق راستەوخۆ پەیوەندیی بە سەقامگیریی داهاتی نەوتەوە هەیە و نزیکەی 100% دابه‌شكردنی مووچه‌ پشت بە هەناردەکردنی نەوت ده‌به‌ستێت.”

تەمیمی گوتیشی: “ئابووریی عێراق زیاتر لە 90%ـی داهاتی خۆی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، ئەمەش مانای ئەوەیە هەر دابەزینێكی لەناکاوی نرخی نەوت لە جیهاندا خێرا رەنگدانەوەی لەسەر توانای عێراق دەبێت بۆ دابینکردنی خەرجیەکانی بەتایبەتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.”

عه‌دنان ته‌میمی ئاماژەی بەوەش کرد: “بەهێزکردنی یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی دڵنیابوونەوە و ئەمەش کات دەدات بە حکوومەت بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە حاڵەتی لەناکاوی شۆکی نەوت.”

تەمیمی پێشنیاری ئه‌وه‌شی بۆ عێراق كردووه‌ كە چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه‌ ببێته‌وه‌ و دەڵێت: “ده‌بێت سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بكرێن، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی بووژاندنەوەی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار،  باشترکردنی كۆكردنەوەی باج و هەروەها ڕێکخستنەوەی خەرجیی گشتی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و ڕێکخستنی دامەزراندن بەپێی پێویستیی راستەقینە و هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و فراوانکردنی هاوبەشیی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆ کەمکردنەوەی فشار له‌سه‌ر دامەزراندن له ‌كه‌رتی حکوومەت.”

 

هەواڵی پەیوەندیدار

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا

سەڵاح

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئەنكارا دەکات

یاسین