zagros news agency

مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی یەکخستنەوەى هێزی پێشمەرگە، دەسەڵاتی فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەی دەڤەرەکانی دیاری کرد

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی یەکخستنەوەى هێزەکانی پێشمەرگە، دەسەڵاتی فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەی دەڤەرەکانی دیاری کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەمڕۆ 27ـی شوباتی 2026، بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەى هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی یاساى چاکسازی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژى 26ى 2ی 2026، فەرمانێکی بە ژمارە (703) دەرکرد، کە تێیدا بەوردی دەسەڵاتە کارگێڕی، یاسایی و داراییەکانی بۆ فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەى دەڤەرەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کردووە.

ئەم هەنگاوە پشتبەست بە حوکمەکانی یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دێت، کە ئامانجی سەرەکی لێی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی سیستمێکی سەربازیی نیشتمانی و سەردەمیانەیە کە خزمەت بە دیسپلینی سەربازی و بەدامەزراوەییکردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بکات.

فەرمانەکە تیشک دەخاتە سەر وردەکاریی دەسەڵاتە کارگێڕی و یاسایی و داراییەکان و هاوکات چەند بوارێکی دیکە دەگرێتەوە، وەکوو بوارى راگەیاندن و دەسەڵاتی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، بەتایبەت لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌غدا.. خۆپیشاندانی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

یاسین

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد

یاسین

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەما

سەڵاح