کۆمپانیای (Microsoft) ژیری دەستکردی (VASA-1) ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی یەک وێنەی پۆرترەیت و فایلێکی دەنگی دەتوانێت ڤیدیۆیەک دروست بکات کە زۆر لە ڕاستی چووە و هەموو ئاماژە و جووڵەی دەم و چاو و لێوەکان زۆر بەسەرنج ڕاکێشی دروست دەکاتەوە دەڵێت ئەمە یارمەتی دەر دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەیان هەیه لە قسەکردن.