zagros news agency

فەرەنسا بۆ پاراستنی بنکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام دەدات

ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە جۆری “ڕافاڵ” کە لە ئیمارات جێگیر کراون، بۆ پاراستنی ئاسمانیی بنکە سەربازییەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە ناوچەکە گرژییەکی زۆری لەگەڵ ئێراندا بەخۆیەوە دەبینێت.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بە دەستێوەردانی ئاسمانیی فەڕەنسا بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆنەکانی ئێران، گوتی: “لە ئیمارات و لە بنکەی ئەلزەفرە، بنکەی دەریایی و ئاسمانیمان هەیە.” ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکە ڕافاڵەکان و فڕۆکەوانەکانیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی دامەزراوەکانیان بەکار دەهێنرێن و ئۆپەراسیۆنەکانیان تەنیا بۆ پاراستنی ئاسمانی سەر بنکەکانیان ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ساختەکاری سزای حەوست ساڵ بەسەر بەرپرسێکی حکوومەتدا سەپێندرا

سەڵاح

ماکرۆن: فەڕەنسا لە ئیدارەدانی داهاتووی غەزەدا ڕۆڵێکی تایبەت دەبینێت

یاسین

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

سەڵاح