zagros news agency

کۆمپانیای OpenAI ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بووەوە

 

کۆمپانیای Open AI لە ماوەی دواییدا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بووەوە، دوای بڕیاری گرێبەستکردن و کارکردن لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن). ئەم بڕیارە نارەزایەتی لە ناو بەشێک لە کارمەند و بەکارهێنەران دروستکرد. هەروەها کۆمپانیای ڕکابەر Anthropic پەرەپێدەری Claude ڕایگەیاند کە ئامادە نییە یاساکانی سەلامەتی خۆی بۆ ئەم جۆرە هاوکارییە بشکێنێت.

بەپێی هەندێک ڕاپۆرت لەئێستادا نزیکەی ١.٥ ملیۆن بەکارهێنەر لە پلاتفۆرمەکانی OpenAI جێهێشتووە هەر لەبەر ئەم هۆکارە کۆمپانیاکا مۆدێلێکی نوێی GPT-5.4 ڕاگەیاندووە.

گرنگترین تایبەتمەندی ئەم مۆدێلە توانای بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی کۆمپیوتەرە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەپ و بەرنامەکان بکاتەوە و بە ماوس و کیبۆرد کارەکان جێبەجێ بکات. هەروەها مۆدێلەکە پلەی یەکەمی لە تاقیکردنەوەکانی OSWorld-Verified و WebArena-Verified بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەجەژنی قیامەدا مەسیحیەکان: سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەین

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند

سەڵاح

ترەمپ: دانوستانکارانی ئێرانی دەیانەوێت بێنە کۆشکی سپی

یاسین