zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیمارات کرد و گرنگی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان دووپات کردەوە.

هەردوولا سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد و جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی نێردە دیپلوماتییەکان.

سەرۆکی ئیمارات پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەردوولا جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەڵمانیا خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆن و نوێ زیادی کردووە

ART

کۆمپانیای GRAI تێڕوانینێکی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان ژیری دەستکرد و موزیک دەخاتە ڕوو

یاسین

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە پارێزگارانی هەولێر، دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وانی باکووری کوردستان

دڵشاد