عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی توندی لە بێدەنگیی ڕێکخراوی یۆنسکۆ گرت بەرانبەر بە ئامانجگرتنی ئاسەوارە مێژووییەکانی وڵاتەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە.
عێراقچی ڕایگەیاند، ئەو ئاسەوارانەی مێژووەکەیان بۆ سەدەی ١٤ دەگەڕێتەوە و لە لیستی کەلەپووری جیهانیدان، کراونەتە ئامانج. هاوکات مێدیای ئێران بڵاوی کردەوە، هەرسێ تەلار و کۆشکی مێژوویی (ئاسف، سالار سەعید و خەسرەوئاوا) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بوردومانەکانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

