zagros news agency

هەندرێن بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و هەڵکێشانی زۆرێک حەسرەت یانەی هەندرێنی شین پۆشی پایتەخت توانی دوای 15 ساڵ ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان،ئەمەش پاش بردنەوەی لەیانەی ڕانیە.

لەو یاریەدا هەندرێن بە دوو گۆڵی بێ وەڵام توانی ببێتە براوەی یاریەکە و ئاهەنگی پێش وەختە بگڕێت وەک پاڵەوانی خول،کە بەو بردنەوە لەکۆی 19 یاری هەندرێن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 44 خاڵ و 11 خاڵیش لە زاخۆی دووەمەوە دوورە.

هەندرێن بەو پاڵەوان بوونەی دەبێتە چوارەمین نازناو لە مێژووی خۆیدا بتوانێت بەدەستی بێنێت،کە دوو خولی کوردستان و دوو جامی کوردستانی بەدەست هێناوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دێمبلێ چی دەڵێت دەربارەی لامین یامال

یاسین

وردەکاریەکانی گرێبەستی فاتێ و مۆناکۆ چین

یاسین

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئاراوخۆ نوێدەکاتەوە

یاسین