zagros news agency

ئەرجەنتین پێشنیازێکی نۆی بۆ فینالێسیما دەکات

 

لەسەروبەندی کێشە و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاری فینالێسیما کەوتۆتە مەترسی،ئەمەش دوای ئەوەی فیفا ڕیگەیاند لەئێستادا وڵاتی قەتەڕ پارێزراو نییە،کە یاریەکە لەنێوان پاڵەوانی ئەوروپا و پاڵەوانی ئەمریکای باشوور ئەنجام دەدرێت،وە قەرار بوو 27 ئەم مانگە ئەنجام بدرێت بەڵام تاکو ئێستا چارەنووسی یاریەکە دیار نییە،کە ئەمساڵ ئەرجەنتین و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین پێشنیازێکی نوێ دەکات بۆ یاری فینالێسیما،کە دەیانەوێت لەجیاتی یەک یاری بکرێتە دوو یاری بەشێوەی هاتن و چوون،لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەمساڵ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە گونجاوترین شوێن دەزانن بۆ بەڕێوەچوونی ئەو یاریە.

لای خۆشیانەوە فیفا تاکو ئێستا وەڵامی ئەم پێشنیازەی ئەرجەنتینی نەداوەتەوە،بەڵام ڕۆژنامە ئەرجەنتینیەکان بڵاویان کردۆتەوە فیفا لەم باسەدا لاری نییە،بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە بابەتی دارایی و پەخش و چۆنیەتی شوێنی یاریەکانە بۆ فینالێسیما.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانی گاڤی و یاماڵ

یاسین

گرێبەستەکەی کانتی شکستی هێنا

یاسین

فلیک هۆشداری دەدات

یاسین