ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە نییە کە کراوەتە سەر خاکی سعوودیە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـ3-2026، بڵاوکرایەوە، ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، حکوومەتی سعودیە رایگەیاندووە، ریاز و ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە رووبەڕووی هێرشی 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونەتەوە و هێزەکانیان توانیویانە فڕۆکەکان بخەنە خوارەوە.
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەدا جەختی کردەوە، “کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە نییە”، هەروەها داوای لە حکوومەتی سعوودیە کردووە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەنجامدانی هێرشەکە بکات.

