zagros news agency

باڵیۆزی ئێران لە سعوودیە داوای قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ناوچەکە دەکات

عەلیڕەزا عینایەتی، باڵیۆزی ئێران لە سعوودیە ڕایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، پێویستە وڵاتانی کەنداو بە ڕژدی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیاندا بکەن. عینایەتی داوای لە شەش وڵاتەکەی کەنداو کرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران و عێراق قووڵتر بکەنەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت وڵاتانی ناوچەکە چیتر پشت بە هێزە دەرەکییەکان ببەستن. هەروەها تێوەگلانی وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی سعوودیە و ئیمارات ڕەتکردەوە و جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تاران و ڕیاز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکانەکەی چاکبووە

یاسین

وەزارەتی دارایی ڕێنوێنیی نوێی بۆ پێشینە و قەرزەكان دەر كرد

سەڵاح

سوریا: ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرد، 36 کەس کوژراون

سەڵاح