zagros news agency

فوئاد حوسێن سوپاسی هاوتا سعوودییەکەی دەکات بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەی عێراقییە گیراوەکان

 

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعوود، وەزیری دەرەوەی سعوودیا، سوپاسی شانشینی سعوودیای کرد بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئەو عێراقییانەی لە دەرەوە گیرا بوون، هاوکات سەلامەتیی نێردەی سعوودیا و هەموو میوانانی هۆتێل ڕەشیدی دووپات کردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە، ئێوارەی دووشەممە هەردوو وەزیر باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و لێکەوتە ئەمنییەکانی کردووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق دوایین زانیارییەکانی سەبارەت بەو ڕووداوەی کە هۆتێل ڕەشیدی لە بەغداد کردبووە ئامانج گەیاندە هاوتا سعوودییەکەی و جەختی کردەوە کە نێردەی سعوودیا و تەواوی میوانەکانی هۆتێلەکە سەلامەتن.

فوئاد حسێن ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی سعوودیای کرد بۆ یارمەتیدانی هەزاران عێراقی کە لە سعوودیا و وڵاتانی تری کەنداو گیرا بوون، کە لە ڕێگەی خاکی سعوودیا و مەرزێ “عەرعەر”ـەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.

ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئاماژەی بە بەردەوامیی ئەو هێرشانە کرد کە لە ڕێگەی درۆنەوە دەکرێنە سەر شانشینی سعوودیا.

وەزیری دەرەوەی عێراق دیدگای وڵاتەکەی و ئەنجامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تری سەبارەت بە جەنگی ئێستا خستە ڕوو.

لە کۆتاییدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگییەکان سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک بۆ خانەوادەی ئەو هاونیشتیمانیانەی کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە.

سەڵاح

ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا گەیشتە نزمترین ئاستی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا

سەڵاح

ئەردۆغان: هیوادارین دەستبەکاربوونی موجتەبا خامنەیی ببێتە هۆی سەقامگیری

یاسین