zagros news agency

‎هۆشیار زێباری: میلیشیاکان جەنگێکی سەرتاسەرییان بۆ تێوەگلانی عێراق لە ململانێ سەربازییەکان دەستپێکردووە

هۆشیار زێباری، هۆشداری دەدات لەوەی هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر بەغدا و هەولێر نیشانەی دەستپێکردنی جەنگێکی سەرتاسەرییە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە، بە مەبەستی فراوانکردنی بازنەی ململانێکان و تێوەگلانی تەواوی وڵات لەناو جەنگدا.

دووشەممە 16ی ئاداری 2026، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر هۆتێل رەشید لە بەغدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، بنکەی پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هێرشەکانی سەر هەولێر، بە واتای جەنگێکی گشتگیر دێت لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی میلیشیاکان لەم هێرشانە فراوانکردنی مەودای ململانێکانە بۆ ئەوەی تەواوی عێراق پەلکێشی نێو ئەو شەڕە سەربازییەی ئێستا بکەن کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: کێشەکان بەرەو ئاراستەی چارەسەرکردن دەرۆن لەگەل بەغدا

دڵشاد

73هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

یاسین

کۆمیسیۆن دەرگای خۆکاندیدکردن دادەخات

سەڵاح