zagros news agency

سەفین دزەیی : پێشوازیكرد لە هەریەكە لە كونسولی توركیا و هۆلەندا و روسیا و ژاپۆن

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٣-٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت، بە جیا پێشوازى  لە هەر یەک لە ئادریان ئایشلشتاین، کونسوڵى گشتى هۆڵەندا و ئەرمان توپچۆ کونسوڵی گشتی کۆمارى تورکیا لە هەرێم و هیتۆشی ئیشیزۆکا کونسوڵى ژاپۆن لە هەرێم و ماکسیم ڕوبین کونسوڵى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدڕاڵ لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە هەر چوار کۆبوونەوەى نێوان بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى ئەو وڵاتانە، سەفین موحسین دزەیی تێڕوانینى حکومەتى هەرێمى خستەڕوو لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان، شەڕو ململانێى ناوچەکە، هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمى کوردستان، هەناردنەکردنەوەى نەوت و رێکارەکان لەژێر رۆشنایی هەڵوێستى حکومەتى هەرێم.

بەڕێزیان جەختى کردەوە کە هەڵوێستى هەرێمى کوردستان ڕوونەو بە هیچ شێوەیەک نایەوێ ببێتە بەشێک لەشەڕو ململانێکان. لەگەڵ ئەوەشدا لەسەرەتاى دەسپێکى شەڕەکە هێزە لەیاسا دەرچووەکانى عیراق بە درۆن و موشەک ناوچە جیاوازەکان و دامەزراوە فەرمیەکان و خەڵکى سڤیل و نێردەى دیپلۆماسى وڵاتان لەهەرێم دەکەنە ئامانج و تا ئێستا ژمارەیەک هاوڵاتى و هێزى ئەمنى شەهیدو برینداربوون. هاوکات پابەندبوونى هەرێمى کوردستانى بە پاراستنى نێردە دیپلۆماسیەکان لە هەرێم دووپاتکردەوە.

لە تەواوى کۆبوونەوەکان دیپلۆماتکاران جەختیان لە بایەخى کەمکردنەوەى گرژییەکان کردەوەو کۆک بوون لەسەر سەرکۆنە کردنى ئەو هێرشانەى بۆ پاساو دەکرێنە سەر هەرێمى کوردستان، هاوکات هەڵوێستى وڵاتەکانیان دووپاتکردەوە بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و تەواوى عیراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆیتەرز: مارک ساڤایا لە پۆستی نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق دوور خرایەوە

سەڵاح

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی یاوەری بارزانیی نەمر لاوكۆ مامەند مەسیح

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح