ئەمڕۆ چوارشەممە ،نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پارێزگاری لە ئاستە بەرزەکانی خۆی کردووە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 103 دۆلار 5سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش گەیشتووەتە 94 دۆلار و 57سەنت.
ئەم هەڵکشانە بەرچاوەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە، هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تەکساس بە ڕێژەی 40% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
گرژییەکان دوای ئەوە زیاتر بوون کە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بوونە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمز بکات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ناجێگیریی بازاڕی وزە لەسەر ئاستی جیهان دروست کردووە.

