zagros news agency

‎زانیاری نوێ لەسەر یەکەم رۆژی جەژن دەخرێتەروو

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کە ئێمە بە پێی لیژنەی خۆمان بریار دەدەین، لە سەر یەکەم رۆژی جەژن یاخود تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا، لیژنەی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان، دەست بە چاودێریکردنی بینینی مانگ دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گووتی: ئێمە بە پێی لیژنەی خۆمان بریار دەدەتن لە سەر یەکەم رۆژی جەژن یاخود تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت، پەیوەست نا بین بە هیچ ولاتێکی ترەوە.

هەروەها نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ئەگەر ئەمشەو مانگ ببینرێت، سبەی پێنجشەممە، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، رۆژی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی هەینی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین

سەفین موحسین دزەیی: هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستیان بە غازی سروشتییە. دەشڵێت، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ کۆ دەبێتەوە.

دڵشاد

بەیاننامەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

دڵشاد