کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پەردەی لەسەر وردەکارییە نوێیەکانی Windows 12 لادا کە بە تەواوی لەسەر بنەمای تەکنەلۆجیای هەور و ژیریی دەستکرد داڕێژراوەتەوە و سیستەمەکە توانای هەیە بە شێوەیەکی زیرەک لە ڕەفتار و شێوازی کارکردنی بەکارهێنەر تێبگات بۆ دابینکردنی کورتەبڕی تایبەت و خێراکردنی ڕێڕەوی کارەکان لە هەمان کاتدا مایکرۆسۆفت پلاتفۆرمی Azure AI Foundry کارا کرد کە دەرفەتێکی زێڕین بۆ کۆمپانیاکان و گەشەپێدەران دەڕەخسێنێت تا بتوانن مۆدێلی تایبەتی خۆیان لە بواری ژیریی دەستکرد بە تێچوویەکی زۆر کەمتر و کاراییەکی بەرزتر دروست بکەن ئەم هەنگاوانەی مایکرۆسۆفت وەک شۆڕشێکی نوێ دەبینرێن بۆ چەسپاندنی زیاتری تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد لە ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەران و پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی کۆمپانیاکان لە سەرانسەری جیهان.

