zagros news agency

دژە تیرۆری کوردستان : دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کران

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆیتەرز: یەکەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی سووریا لە کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکاندا تێوە گلاون

یاسین

ئەرکی یونامی له‌ عێراق بۆ دوایین جار درێژكرایه‌وه‌

سەڵاح

پەروەردەی عێراق: یەکی تشرینی یەکەم دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکات

سەڵاح