zagros news agency

کارەبای عێراق: هەناردەکردنی غازی ئێران بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستی پێکردووەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پڕۆسەی هەناردەی غازی ئێرانی بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستی پێکردووەتەوە.
ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەت، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ ناردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بە بڕی پێنج ملیۆن مەتر سێجا دەستی پێکردووەتەوە،” ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بڕە بە شێوەیەکی پلەبەندی زیاد دەکات بۆ بەهێزکردنی سیستەمی وزەی نیشتمانی و زیادکردنی توانای وێستگەکانی بەرهەمهێنان.
مووسا گوتی: وێستگەکانی کارەبا پێشتر کاریگەر ببوون بەهۆی ڕاوەستانی کاتیی ناردنی غازی ئێرانی، ئەمەش دوای ئەوەی کێڵگەی “پارس”ی ئێرانی ڕووبەڕووی بۆردومان بووەوە.
راشیگەیاند: وەزارەت لە ماوەی ڕابردوودا پەنای بردووەتە بەر غازی ناوخۆیی و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی “گازوایل” بۆ هەندێک لە وێستگەکان، تاوەکو کارەبا نەیەتەوە خوارەوە.
روونی کردەوە: دوای دەستپێکردنەوەی ناردنی غازی ئێران، سیستەمی نیشتمانیی کارەبا جێگیریی بەخۆوە بینیوە و بەرهەمهێنان گەیشتووەتە ١٤ هەزار مێگاوات.
گوتی: پلانی وەزارەت بەردەوامە و خشتەیەکی زەمەنییان داناوە بۆ ئەوەی پێش وەرزی هاوین بە تەواوی ئامادە بن.
وتەبێژەی وەزارەتی کارەبای عێراق جەختی کردەوە کە دۆخی کارەبا جێگیرە و جێگرەوەکان ئامادەن، هەروەها ژوورێکی کردە وێنەیی بەردەوام لە وەزارەت چاودێریی سیستەمەکە و هێڵەکانی گواستنەوە دەکات بۆ پاراستنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای سووریا هەڵمەتێکی لە سەرسنووری لوبنان دەست‌ پێکرد

سەڵاح

شەممەری لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاوتوێی بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لە دەنگداندا دەکات

سەڵاح

لەسەر بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە

سەڵاح