zagros news agency

ئێران: هیچ گفتوگۆیەكمان لەگەڵ ئەمەریكادا نەبووە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ گفتوگۆیەكمان لەگەڵ ئەمەریكادا نەبووە، لێدوانەكانی ترەمپ تەنیا بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت و داڕشتنی پلانی سەربازییە.

به‌پێی كه‌ناڵى (سی ئێن ئێن)، دوابەدوای لێدوانەکانی ترەمپ، ئێران هەر جۆرە دانوستانێکی نێوان تاران و واشنتۆن ڕەتدەکاتەوە.

چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوە، بڵاویان كرده‌وه‌دا کە ئێران هەر جۆرە گفتوگۆیەکی لەگەڵ واشنتۆن ڕەتکردووه‌ته‌وه‌ و لێدوانه‌كانى دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكای وەک هەوڵێک بۆ دابەزاندنی نرخی وزە و کڕینی کات بۆ جێبەجێکردنی پلانە سەربازییەکان ده‌زانێت.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ڕایگه‌یاند: “ده‌ستپێشخه‌رى له‌ لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان هه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: “وەڵامی ئێمە بۆ هەموو ئەم دەستپێشخەرییانە ڕوونە: ئێمە ئەو لایەنە نین کە ئەم شەڕەمان دەستپێکردووە و پێویستە هەموو ئەم داواکاریانە ئاراستەی واشنتۆن بکرێت”.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، دیپلۆماتکارێکی قەتەری بۆ سی ئێن ئێن پشتڕاستیان کردەوە کە قەتەر دەستی لە هیچ هەوڵێکی نێوەندگیری نێوان تاران و واشنتۆندا، نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتنی ئۆرتێگاس بۆ بەیروت هاوکات لەگەڵ گوشارەکان بۆ چەکداماڵینی “حزبوڵڵا”

یاسین

ئێران کردنەوەی ژووری هاوبەشی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت

سەڵاح

سەرۆکی چین بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە کۆریایی باکوور

گوران