zagros news agency

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا: کاتی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ هاتووە

 

ئۆرسولا فۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا، لە وەڵامی جەنگی ئێران داوای دەستپێکردنی بەپەلەی گفتوگۆی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ململا‌نێکان و هۆشداری لە بارودۆخی قەیراناوی دابینکردنی وزەی جیهانی داوە.
ئەو ڕۆژی سێشەممە 24ی مارس لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان گوتی: “ئێستا ئەو کاتە هاتووە بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی بە دوژمنایەتییەکان بهێنین.”
فۆندەرلاین جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی دابینکردنی وزە لە سەرانسەری جیهاندا قەیراناویە و زیادیکرد: “هەموومان دەرئەنجامەکانی ئەوە لە نرخەکانی گاز و نەوت، لە کەرتی بازرگانی و لە کۆمەڵگاەکانماندا هەست پێدەکەین، بەڵام زۆر گرنگە بە ڕێگەی گفتوگۆ بگەینە چارەسەرێک کە کۆتایی بە ئەم دوژمنایەتییانەی خۆرهەڵات بهێنێت.”
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا هەروەها “داخرانی کرداری”ی کەنداوی ھورموز لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مەحکووم کرد. ئەو لە داواکارییەکەیدا بۆ کۆتاییهێنان بە ململا‌نێکان، بە ڕاستەوخۆ ناوی ئەمریکا یان ئیسرائیلی نەهێنا.
فۆندەرلاین ئەم لێدوانانەی لەتەنیشت ئانتۆنی ئالبانیزی، سەرۆک وەزیرانی ئەسترالیا، کرد؛ لە هەمان کاتدا کە یەکێتیی ئەورووپا و ئەسترالیا لە ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانیی ئازاد هەواڵیان دا.
بەپێی بۆچوونی چاودێران، یەکێتیی ئەورووپا جارێکی دیکە لەبەرامبەر جەنگێکدا کە دەرئەنجامەکانی فراوان بۆ ئەم کیشوەرە هەیە، زیاتر وەک چاودێر دەرکەوتووە.
لە ساڵی 2015دا، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ناوبژیوانی ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران؛ ڕێککەوتنێک کە دونالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا لێی دەرچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەی پیشەسازی قەزای بنەسڵاوە کەوتە بواری جێبەجێ کردن

سەڵاح

ئەردۆغان: لەبەردەم مەترسی فراوانبوونی جەنگداین و هەوڵ دەدەین وڵاتەکەمان بپارێزین

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی پۆلەندا لە هەولێر دەکات

سەڵاح