zagros news agency

فەرمی.. گریزمان پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە کرد و بوو بە یاریزانی ئۆرلاندا ستی

 

یانەی ئۆرلاندا ستی ئەمریکی بە شێوەیەکی فەرمی یەکێک لە گەورەترین گرێبەستە مێژووییەکانی راگەیاند ئەویش گواستنەوەی ئەستێرەی فەڕەنسی و گۆڵکاری مێژوویی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەنتوان گریزمانە بۆ ڕیزەکانی.

ئەم هەنگاوە ستراتیژییە وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی یانەکە و خولی ئەمریکیدا دەبینرێت، پاڵەوانی مۆندیالی 2018 بڕیارە لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە گەشتە نوێیەکەی لە مەیدانەکانی ئەمریکا دەست پێ بکات، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هێزێکی تەکنیکی و جەماوەری گەورە بۆ یانە نوێیەکەی.

کارگێڕی یانە ئەمریکییەکە توانییان گریزمان قایل بکەن بە واژۆکردنی گرێبەستێک کە تا کۆتایی وەرزی 2027 بۆ 2028 بەردەوام دەبێت، لەگەڵ هەبوونی بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا کە ڕێگە دەدات بۆ ساڵێکی تریش و تا ساڵی 2029 درێژ بکرێتەوە.

گریزمان کە بە درێسی ژمارە 10ەوە دەبینرێت، دەبێتە یەکێک لە دیارترین ڕوخسارەکانی خولەکە لە تەنیشت ئەستێرەکانی وەک مێسی و سوارێز.

هەواڵی پەیوەندیدار

کلاسیکۆی کوردستان بە بردنەوەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین

یارییەکانی گەڕی یەکەمی ئەمڕۆی پریمەرلیگ ئەنجامی سەیری لەخۆ گرت

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و تۆتنهامیش بردیەوە

یاسین