zagros news agency

پارتە تورکمانیەکان: ئەو هێرشە ناڕەوايانەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین

 

به ناوى خواى گەورە و میهرەبان
ئێمە ئەو هێزە تورکمانیانەی کە ناومان لە خوارەوە هاتووە، ئەو هێرشە ناڕەوايانەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین، کە بووە هۆکاری شەهیدبوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگە قارەمانانەی کە پارێزەری ئارامی و سەلامەتی خەڵکی کوردستانن بە هەموو پێکهاتەکانیەوە .
سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەین و لە خوداى گەورە دەخوازین بە بەهەشتی بەرینی شادیان بکات داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەین.
پێویستە حکوومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئەم هێرشانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن کە هەرێمی تەبایی و پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.

پارتی گەشەپێدانی توركمان
پارتى ديموكراتى توركمان
بزوتنەوەی دیموکراتی تورکمان
پارتی گەزەنگی توركمانى – كەرکوک
پارتى رزگاری نەتەوەیی تورکمان
پارتی نیشتمانی توركماني
پارتی یەکگرتووی تورکمانی

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوازی له‌ ئه‌مینداری گشتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقی كرد

سەڵاح

رۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین