zagros news agency

حکوومەتی عێراق: سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین

 

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، حکوومەتی عێراق وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستنی سەروەریی وڵات، بە توندی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەی سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر گرژییەک راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی دوازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێ کران و کۆمەڵێک بڕیاری ستراتیژی لە بوارە جیاوازەکاندا پەسەند کران.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سوودانی کورتەیەکی گشتگیری دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە خستە روو.

ئەنجوومەنی وەزیران بە توندی ئەو هێرشey شەرمەزار کرد کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.

حکوومەت جەختی لە پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و باڵیۆزخانەکان کردەوە و دووپاتی کردەوە کە پەرەپێدانی توانای هێزە ئەمنییەکان لە کارە لەپێشینەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

سەڵاح

تەقەدووم هەڕەشەی بەشدارینەکردن لە حکومەتدا دەکات

یاسین

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئێران بەڕێکەوت

یاسین