zagros news agency

لەبارەی پێدانی پارەی مۆلیدە ئەهلییەکان هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

 

لەبارەی وەرگرتنی بڕەپارەیەکی دیکە لەلایەن خاوەن مۆلیدەکان لە خەڵکی سلێمانی، قایمقامیەتی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: “بەهەدەر ناچێت و بۆ پێدانی كارەبای داهاتوو، وەک قەرز لای خاوەن مۆلیدە دەمنێتەوە.”

لە ئاگادارییەکدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 25/3/2026 بڵاو كراوەتەوە، قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە دوە: “قایمقایەتی سلێمانی بەشداربوانی مۆلیدەکانی سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانی دڵنیا دەکاتەوە کە پێدانی پێشینەی دووەم بە خاوەن مۆلیدەکان ئاساییە، زیادەی بڕەپارەی پێشینەی دووەم بەهەدەر ناچێت و بۆ پێدانی كارەبای داهاتوو، وەک قەرز لای خاوەن مۆلیدە دەمنێتەوە.”

هەر لەمبارەیەوە، ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بڵاوی کردەوە: “حەوت هەزاری یەکەم بۆ 15 ڕۆژی پێدانی کارەبا بوو بۆ 120 کاتژمێر، ئێستا لەو بڕەی وەرگیراوە کارەبایان زیاتر داوە، بۆیە بەیفەرمانی قایمقامیەتی سلێمانی حەوت هەزاری دووەم کۆ دەکرێتەوە.”

ئاشکراشی کردووە: “ئەگەر لەم هەفتەیەدا کارەبا ئاسایی بێتەوە، ڕەنگە 40 کاتژمێرێک کارەبا بکەوێتە لای مۆلیدەکان وەک باڵانسی هاووڵاتی، بۆ لەمەودوا ئەگەر کارەبا بڕا، یەکسەر ئەوان وەک تاکەجێگرەوە ئیشی خۆیان دەکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

مه‌سرور بارزانی: وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كاری باشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان و خۆراك كردووە

یاسین