zagros news agency

تەرمى هونەرمەند “جەمال هیدایەت” بەخاکسپێردرا

ئەمرۆ سێشەممە، 2024.4.23، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هونەرمەندان و هاوڕێ و دۆست و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر، تەرمى هونەرمەندی میویزەكژەنی ناسراو و دیارى شارى هەولێر و کوردستان “جەمال هیدایەت” بەخاکسپێردرا.

هونەرمەند جەمال هیدایەت عەبدوڵڵا، ناوێكی دیاری هونەری هەولێر و کوردستان كە زیاتر لە پەنجا ساڵە خزمەت بە ئاواز و موزیكدایکى کوردى دەکات، لە ساڵى  1931 لە شاری هەولێر لەدایكبووە، یەكەم هونەرمەندی عودژەنى شارى هەولێرە و لە سەرەتای دەیەی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە ماوەی تەمەنیدا، وێڕای دامەزراندنی یەكەم گروپی میوزیك لە شاری هەولێر، لە ڕووی كارگێڕی و پەروەردە و پێگەیاندنەوە لە چەندین ناوەندی هونەری و پەروەردەیی خزمەتی زۆرى پێشکەش كردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 23/4/2024، بەهۆی نەخۆشییەوە، بەداخەوە لە تەمەنی 93 ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجاریی لە هەولێر و هونەر و ئازیزانی كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حاجی مەشهوود دەکات

یاسین

“فارس عيسا” پێشوازى لە باڵێوزى ڕوسیا لە عێراق دەکات

دڵشاد