کۆمپانیای Apple بە فەرمی وەشانی نوێی سیستەمی iOS 26.4 بۆ ئایفۆن بڵاوکردەوە. ئەم نوێکارییە هەندێک گۆڕانکاری و تایبەتمەندیی گرنگی تێدایە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەران دەکات.
لە Apple Music ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت بە ژیریی دەستکرد پلەیلیست دروست بکات، گۆرانییەکان بەبێ ئینتەرنێت بناسێتەوە، و کۆنسێرتە نزیکەکان بدۆزێتەوە. هەروەها ٨ ئیمۆجی نوێ زیاد کراون.
لە Family Sharing هەر ئەندامێکی خێزان دەتوانێت کارتی بانکی تایبەتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ کڕین لە AppStore.
هەروەها، کیبۆرد باشتر کراوە، بژاردەی “Urgent” بۆ Reminders زیاد کراوە، و Freeform ئامرازی نوێی وێنەی تێدایە، لەگەڵ باشترکردنی تایبەتمەندییەکانی Accessibility.

