zagros news agency

لامین یامال لە ریزبەندی یەکەمی لیستی باڵۆندۆرە

 

پێگەی سکۆر 90 لیستێکی پێنج یاریزانی بڵاوکردەوە، کە رکابەری لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026 دەکەن، بەشێک لەو یاریزانانە پلەیان بەرزبووەتەوە و هەندێک ناویش بەراورد بە لیستی پێشوو ناویان تێدا نەماوە.

بەپێی نوێترین ریزبەندیی، لامین یامال، یاریزانی بەرشەلۆنە پلەی یەکەمی گرتووە و پێش کیلیان مباپێی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید کەوتووە، کە لە لیستی رابردوو پێشەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام ئەم جارەیان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لە لیستەکەدا، مایکل ئۆلیسێ و هاری کەینی یاریزانی بایرن میونشن پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە، لە کاتێکدا دیکلان رایسی ناوەراستکاری ئارسناڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆلیسێ بە رێژەیەکی بەرچاو سەرکەوتووە و هاری کەین و دیکلان رایس پلەیەک دابەزیون، ئێرلینگ هالاندیش لە لیستی رابردوو پلەی پێنجەمی گرتبوو، بەڵام لە لیستی ئەمجارەیان دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

بڕیار بۆ لێخۆشبوون لە قەرزێكی سەر هاووڵاتیان دەردەچێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح