لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر یاریەکەی سبەی بەرەبەیانی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بۆلیڤیا چەند بڕیارێکی نوێی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەیدا و کاتی دەوامی فەرمانبەرانی گۆڕی و پاداشتێکی دارایی زۆری بۆ یاریزانان دانا لەبەرامبەر بردنەوەی ئەو یاریە.
عێراق سبەی کاتژمێر 6:00ی بەیانی لە کۆتای یاری پاڵاوتنی مۆندیال بەرامبەر بەرامبەر بۆلیڤیا یاری دەکات،کە عێراق ماوەی چل ساڵە وێڵە بەدوای ئەم دەرفەکە،کە ئەگەر سبەی عێراق لەبۆلیڤیا بباتەوە ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی 2026.
لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا سبەی دەوامی فەرمی فەرمانبەران لەجیاتی کاتژمێر 8:00ی بەیانی بگۆڕدرێت بۆ کاتژمێر 9:00،کە ئەمەش وەک هاوکاری و ئاسانکاریە بۆ هاندەرانی عێراقە و لەگەڵ ئەوشدا ڕەزامەندی دەڕبردراوە لە پاداشت کردنی یاریزانانی عێراق لەکاتی بردنەوەیان لەو یاریە.
“سەرکار ڕێبوار”

