zagros news agency

فەرمی ئەستێرەی تۆتنهام تووشی پێکانی قورس بوو

 

 

یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی شۆک بوون دوای ئەوەی بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە ئەستێرە چاڤی سیمۆنز بەهۆی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆ لە یاری وۆڵڤەرهامپتۆن تا کۆتایی ساڵی 2026 لە یاریگاکان دادەبڕێت.

 

پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە یاریزانەکە پێویستی بە هەشت مانگ چاکبوونەوە هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە بەشداری مۆندیالی ٢٠٢٦ ناکات.

 

ئەم پێکانە بۆ تۆتنهام کە لە ناوچەی دابەزینە گورزێکی کوشندەیە، بۆ خودی سیمۆنزیش وەک خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی، کۆتاییهاتنی وەرزی و لەدەستدانی خەونێکی گەورە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. بەرشەلۆنە بارودۆخی خراپە و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی کارڤاخاڵی ڕاگەیاند

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن گۆڵبارانی بۆخۆمی کرد و هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین