سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا(ئه‌نه‌كه‌سه)، باس له‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پشتیوانی باشووری كوردستان و ده‌لێت: “دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان قۆناغی باشی بریووه”.
د.محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌ندام و لایه‌نگری (ئه‌نه‌كه‌سه) پێشووتر راهێنراون له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و دوای هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێرو باشووری كوردستان، زیاتر ئه‌م هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ك كڵپه‌یه‌ك له‌ناو دڵی خه‌ڵك هه‌ڵگیرسا، به‌تایبه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا، دواجار خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن چالاكوانان و خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجامدرا و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به فراوانی پشتیوانی لێ‌كرد، ئه‌ركی ئێمه‌یه له‌رووی نه‌ته‌وه‌یی و له‌رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه پشتیوانی گه‌لی خۆمان بكه‌ین له باشووری كورستان، و ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگای دڵخۆشی بوو ژماره‌یه‌كی به‌كجار زۆری خه‌ڵك هاتنه شه‌قام و پشتیوانی كه‌مپینه‌كه‌بوون”.
گوتیشی: “پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا وئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا شوێنێكی تایبه‌تیان له‌ناو دڵی كورد هه‌یه له سوریا و مێژوویان هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری و ئیستاش دۆزی كورد هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ نمونه، له سوریا نه‌ورۆز بووه جه‌ژنێكی فه‌رمی، دوای چه‌ند ساڵ له قه‌ده‌غه‌كردن و رێگریكردن، و ئێستاش دروشمی گه‌لی كورد هه‌مووی بووه‌ته (یه‌كه یه‌كه)، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وروپاش ده‌ستێكی باڵامان هه‌یه و ئه‌ندام و لایه‌نگری ئێمه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له هاندان و جۆش و خرۆشی خه‌ڵكی.
له‌باره‌ی به‌شداری كردنی ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد و سه‌رۆكی كاتی سوریا ئه‌حمه‌د شه‌رع، د.محه‌مه‌د ئیسماعیل، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: (ئه‌نه‌كه‌سه) ده‌ستی دیالۆگ و گفتووگۆی درێژكردووه بۆ حكوومه‌تی نوێی سوریا و هه‌نگاوی باش نراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سوریاوه وه‌ك مه‌رسومی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌سوریا دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سوریاوه پێشوازی له ژماره‌یه‌ك كورد كرا كه ئێمه‌ش بریارماندا به‌جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانه‌وه بچینه ئه‌و دیداره، من وێنه‌ی بارزانی نه‌مرم خستبووه سه‌ر سینگم من ئه‌حمه‌د شه‌رعم بینی، پرۆتۆكۆلی كۆبوونه‌وه‌كه ویستی من بناسێنێت به شه‌رع، ئه‌و گوتی من دكتۆر محه‌مه‌د ده‌ناسم ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانییه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له‌ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سوریا وێنه‌ی بارزانی نه‌مر له‌سه‌ر سینگی بدات چ واتایه‌كی هه‌یه، رایگه‌یاند: ئه‌مه واتای زۆره ئێمه كوردین له‌سه‌ر رێبازی بارزانین، ئه‌م رێبازه هی دیالۆ و ئاوه‌دانكردنه‌وه و لێگه‌یشتنه، نه‌ك عاملی گرژی و قبوڵنه‌كردنی ئه‌وی تره هه‌میشه ده‌ستی برایه‌تی و پێشكه‌وتنی ویستووه، ئیتر ده‌بێت ئه‌مه قبوڵ بكرێت.

