له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌مڕۆ يادى خهمگينى (50) ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه كه 24ى نيسانى 1974 بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و ياديان به خێر.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له بۆردومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌م تاوانه و قوربانيانى ئه‌و ڕۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و بهئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه بۆ كار بۆ داهاتوويهكى باشتر بكه‌ين.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایدهگهێنێت، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.