گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، كه سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر، ئاماژه‌ی زیندوویه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ڕاشیگه‌یاند سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/4/2024، دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ردانیدا بۆ باره‌گای به‌ره‌كی توركمانی، به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، ئه‌ردۆغان هه‌ولێری وه‌كوو پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌یه‌كی گرنگن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به شیوه‌یه‌كی گشتی و ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ زیندوویه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو كاراكته‌رێكی كارا و سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و ناوچه‌كه.
وتیشی: به‌م نزیكانه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كا، ڕه‌نگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێك بخرێ كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ورییه.