لە هەواڵێکی لەناکاودا ئۆسکار دۆس سانتۆسی ئەستێرەی بەڕازیلی لەتەمەنی 34 ساڵی وازهێنانی یەکجاری لەتۆپی پێ ڕاگەیاند ئەمەش بەهۆی نەخۆشی و تێکچوونی بەردەوامی باری تەندروستی،کە ماوەیەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێ.
لەپەیامێکدا ئۆسکار ڕایگەیاند؛سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەم،دەمویست زیاتر یاری بۆ ساوپاولۆ بکەم،بەڵام نەخۆشیەکەم ڕێگەم پێنادات،سەرەڕای ئەوەش هەستدەکەم هێشتا تەمەن و ئاستەکەم ڕێگە دەدات بەردەوام بم،بەڵام ئیتر ئاوا ناتوانم،سوپاس بۆ ساوپاولۆ،کە منی گەیاندە هەموو شوێنێک و خۆشحاڵم بەوەی لێرە وازدەهێنم.
ئۆسکار نەخۆشیەکەی بورانەوەی لەناکاو و دابەزینی پەستانی خوێن و دڵە،کە ماوەیە پێش ئێستاش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدا،بەڵام لەکۆتاییدا بەناچاری بڕیاری وازهێنانی لە یاری کردندا،کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی(چێڵسی،شەنگاهای)کردوە و جامی کیشوەرەکانی ساڵی 2013ی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەدەستهێناوە.
“سەرکار ڕێبوار”

