رۆژی سێشەممە 23ـی 4ـی 2024 د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەیاوەری هەڤاڵانی بەش سەردانی گۆڤاری گوڵانی کرد بەبۆنەی 30ـیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنیان پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دڵنیایی پێدان بەردەوام دەبن پاڵپشتی گۆڤارەکە.
لای خۆیەوە سەرنووسەر و میدیاکارانی گۆڤاری گوڵان سوپاسی بەرپرسی بەش ـیان کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە گۆڤارەکە.
بەهەمان مەبەست د. سالار عوسمان و هەڤاڵانی بەش سەردانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ـیان کرد بەبۆنەی (20) ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم ئاژانسە و وێرای دەستخۆشی بۆ کارو چالاکیەکانی ئەم ئاژانسەکە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستین.