zagros news agency

ڕیزبەندی گرانترین بەرگریکارانی ئەمساڵ ئاشکرا کران

 

پێگەی ترانسفێر مارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین بەرگریکارانی تۆپی پێی بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە ئاستی بەردەوامیان و دابەزین و بەرزبونەوەیان لە یارییەکاندا.

ویلیام سالیبا نرخەکەی 90 ملیۆن یۆرۆیە و لە پێشەنگی گرانترین بەرگریکارانی جیهاندایە، کوبارسی و ئەشرەف حەکیمی نرخەکەیان 80 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان.

گابرێلی بەرازیلی و نونۆ میندێشی پۆرتوگالی لە پلەی سێیەمدان بە نرخی 75 ملیۆن یۆرۆ، باستۆنی و ئۆپامیکانۆ و گڤاردیۆل و تیمبەر و پاچۆ لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێن.

دین هاوسن و ڤان دی ڤین و کۆندی و گێهی و ئارنۆڵد لە پلەی پێنجەمدان بە نرخی 65 ملیۆن یۆرۆ، نرخی رۆبن دیاز و کارێراس و ریس جەیمس 60 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەدان شلۆتەربێک و ئەلیخاندرۆ باڵدی بە نرخی 55 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی حەوتەمی گرانترین بەرگریکارانی جیهاندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت یاری دێربی لەبەڕژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە

یاسین

سەڵاح مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دادەنێت

یاسین