zagros news agency

گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە فیلمی مایکل جاکسن دەکرێت

فیلمی “Michael” کە باس لە ژیانی ئەستێرەی کۆچکردوو مایکل جاکسن دەکات، پێش نمایشکردنی ڕووبەڕووی گۆڕانکاری و دەستکارییەکی زۆر بووەتەوە. بەهۆی هەستیاریی هەندێک بابەت و ڕێگرییە یاساییەکان، بڕیاری سڕینەوەی ئەو دیمەنانە درا کە باس لە تۆمەتەکانی ساڵی ١٩٩٣ دەکەن. 

ئەم گۆڕانکارییانە بوونە هۆی ئەوەی تێچووی فیلمەکە بۆ ١٥٥ ملیۆن دۆلار بەرز ببێتەوە و وێنەگرتنی زیادە بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ بەردەوام بێت. 

تیمی بەرهەمهێنان بڕیاریان داوە فیلمەکە تەنیا لەسەر لووتکەی سەرکەوتنە هونەرییەکانی جاکسۆن و گەشتی جیهانی “Bad” کۆتایی پێ بهێنن. جەعفەر جاکسۆن، برازای مایکل، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و کۆڵمان دۆمینگۆش ڕۆڵی باوکی دەبینێت. 

پێشبینی دەکرێت ئەم فیلمە لە نیسانی ٢٠٢٦ نمایش بکرێت و داهاتەکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بەردەوام چاودێری کوالێتی کارەکە دەکەن تا وێنەیەکی گونجاو لە ژیانی پاشای پۆپ پێشکەشی جیهان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆتۆمبێلێكی میلیشیا چه‌كداره‌كان كرایه‌ ئامانج و پێنج کەسیان لێ کوژرا

یاسین

جۆ بایدن: ئیسرائیل لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە خاکی لوبنان دەکشێتەوە

سەڵاح

جووتیارانی ڕۆژئاوە لە دیاریکردنی نرخی گەنم ناڕازین

سەڵاح