zagros news agency

وەزیری گواستنەوەی عومان: تێپەڕین لە گەرووی هورمز بەبێ وەرگرتنی باجە

سەعید مەعوەلی، وەزیری گواستنەوەی عومان ڕایگەیاندووە هەموو ڕێککەوتننامەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی دەریایی واژوو کراون و بەپێی ئەوان، تێپەڕین لە گەرووی هورمز بەبێ پێدانی هیچ جۆرە باجێک ئەنجام دەدرێت.
هەروەها عومان ڕایگەیاندووە بەپێی ڕێککەوتن و ڕێکارە بەردەستەکان، وەرگرتنی هەر جۆرە تێچوویەک بۆ تێپەڕینی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕێگەپێدراو نییە.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کەمتر لە دوو کاتژمێر بۆ کۆتاییهاتنی مۆڵەتە هەڕەشەئامێزەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە “لەناوبردنی شارستانیەتێکی چەند هەزار ساڵە” مابوو، سەرۆککۆماری ئەمریکایی، لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی نیسان ڕایگەیاند لەگەڵ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕەزامەندی دراوە.
بە گوتەی ئەو، ئەم ئاگربەستە “دوولایەنە” دەبێت و بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینە بۆ دانوستانەکان پێکهاتووە.
ترەمپ گوتی ئەم بڕیارە بە مەرجی کرانەوەی تەواو و دەستبەجێی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دراوە و هاوکات هەواڵی وەرگرتنی پێشنیازێکی ١٠ خاڵیی لەلایەن تارانەوە ڕاگەیاند بە گوتەی ئەو “بنەمایەکی گونجاوە بۆ دانوستان”.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش گوتوویەتی: “هاتوچۆی ئارام لە گەرووی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتە، بە هەماهەنگیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی (حرکة صادقون) دەکات

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی تاوتوێ كرد

سەڵاح

کۆمپانیای گۆگل ژیری دەستکردی Gemini کردە خۆرایی

یاسین