zagros news agency

سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێرشی سەر هێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامن

لە کاتێکدا ئێران و ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی دوو هەفتەیی ڕێک کەوتوون، هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە هێشتا هەواڵی ئەو هێرشانە دەدەن دەخرێنە پاڵ ئێران.
مەرج نییە ئەم هێرشانە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئێران ئەنجام درابن، چونکە ئێران دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی هێرشی بە فەرماندە ناوچەییەکان داوە و لەوانەیە کاتی بوێت تاوەکوو فەرمانی جێبەجێکردنی ئاگربەست بە شێوەیەکی ورد بەو فەرماندانە بگات بە ئارەزووی خۆیان کار دەکەن. ئەوەی تاوەکوو بەیانیی ئەمڕۆ ڕاپۆرت کراوە بەم شێوەیەیە:
سوپای ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕووبەڕووی “شەپۆلێکی توندی هێرشە دوژمنکارانەکانی ئێران” بووەتەوە. بە گوتەی بەرپرسانی کوێتی، ٢٠ بۆ ٨٠ درۆن تێک شکێندراون، بەڵام ئەم هێرشانە “زیانێکی ماددیی زۆریان” بە ژێرخانە نەوتییەکان، وێستگەکانی کارەبا و دامەزراوەکانی شیرینکردنی ئاو گەیاندووە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاندووە لە کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەوە، بە شێوەیەکی چالاکانە ڕووبەڕووی مووشەک و درۆنەکان بووەتەوە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە سەرچاوەی ئەم هێرشانە ئێران بووە و لە خەڵک داوا کراوە ڕێنماییە سەلامەتییەکان ڕەچاو بکەن.
پێشتر ڕاپۆرتمان دابوو لە بەحرەینەوە هەواڵ گەیشتووە بەهۆی هێرشی درۆنێکی پاڵدراو بە ئێران، دوو کەس برینێکی سووکیان بەرکەوتووە. حکوومەتی بەحرەین پشتڕاستی نەکردووەتەوە ئەم هێرشە پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستە کاتییەکە ڕووی داوە یان دوای ئەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: ئێستا نزیکەی 90 هەزار ماڵ و کۆمپانیا کارەبای بێ پچڕانیان هەیە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

سەڵاح

ئەمەریکا تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات

سەڵاح