zagros news agency

نەسڕ ئەمساڵ لەبەردەم ئاڵەنگاریەکی گەورەدایە

 

یانەی نەسڕی سعوودی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رووبەڕووی تەحەددییەکی ستراتیژی گەورە دەبێتەوە کە پەیوەندی بە دووبارە ڕێکخستنەوەی دۆسیەی سپۆنسەرە بازرگانییەکانی هەیە و بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ریازییە پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستە نوێیەکانی یانەکە بەراورد بە سێ وەرزی ڕابردوو کەم بکات.

ئەم پاشەکشە داراییە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی چەندین گرێبەستی سپۆنسەری کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی واژۆ کرابوون و لە ئێستادا یانەکە خاوەنی نۆ گرێبەستی سەرەکییە کە دیارترینیان کۆمپانیای کافد وەک سپۆنسەری سەرەکی و کۆمپانیاکانی ئادیداس و قەدیە و نۆق و بانکی جی ئای بی و چەندین براندی ترن.

لە ئەگەری بەدەستنەهێنانی هیچ نازناوێکدا یانەکە دەکەوێتە بارودۆخێکی دارایی ئاڵۆزەوە بەتایبەت کە بڕیارە لە سەرەتای وەرزی نوێدا خاوەنەکانی یانەکە پڕۆسەی پێداچوونەوەی گشتگیر بۆ هەموو سپۆنسەرەکان ئەنجام بدەن و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بودجەی تەرخانکراو بۆ کڕینی یاریزانی نوێ و بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکە بۆ وەرزەکانی داهاتوو

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ پەیامێکی نوێ لەسەر پێکانەکەی بڵاو دەکاتەوە

یاسین

لویس دیاز ڕیکۆردی مێژوویی لەگەڵ بایرن میونشن تۆمار کرد

یاسین

فلیک: پێنج گۆڵەکەی بەرامبەر ڕیال سەرسوڕهێنەر بوو

یاسین