zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی شەڕی ئێرانەوە گەیشتە ئیمارات

 

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی شەڕی ئێرانەوە، کاتژمێرێک پێش ئێستا گەیشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
سەردانەکەی لە بارودۆخێکدا ئەنجام دەدرێت ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە و ئێران ڕایگەیاندووە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە “پێشێلکارییەکی گەورە”ی ئەم ڕێککەوتنە هەژمار دەکرێن.
پێشتر بەڕێز ستارمەر لە جەددە لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی، کۆ بووەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیشدا، کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وادەی نمایشکردنی “Spider-Man: Brand New Day” دیاریی دەکرێت

ART

لەسەر داوای واشنتن؛ بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکان لەسەر ئێران ڕاگیرا

دڵشاد

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە

یاسین