ئهمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل چەندین ئامانجی دیکەی لە لوبناندا بۆردومان کرد، دوای گەورەترین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیاتر لە ٢٥٠ کەسی کوشت و هەڕەشەی لەسەر تێکدانی ئاگربەستەکەی دۆناڵد ترەمپ دروست کرد بههۆیهوه ڕێکەوتی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێرانی خستە مەترسییەکی زیاترەوە.
لە پاکستان، دەسەڵاتدارانی ئهو وڵاته ئیسلام ئابادیان داخست وەک چاوەڕوانییەک بۆ یەکەمین گفتوگۆی ئاشتیی جەنگەکە. هاتووچۆ لە ناوچەیەکدا کە ٣ کیلۆمەتر دەوری هۆتێل سێرینا لوکسەکەی دەکات، قەدەغە کرا، چاوەڕوان دەکرێت هەردوو شاندەکەی ئەمریکا و ئێران تێیدا بمێننەوە. بە میوانەکانیان وترا کە تا ڕۆژی یەکشەممە هۆتێلەکە بەجێبهێڵن چونکە بۆ بۆنەیەکی گرنگ دابین کراوه.
رۆیتهرز

