zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج

 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان. رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا: چین یارمەتی ئێران دەدات بۆ پڕچەککردنەوەی حیزبوڵڵا

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخراوی کوردانی فەیلی دەکات

سەڵاح