zagros news agency

ستارمر: بۆ چوونە نێو شەڕی ئێرانەوە تەسلیمی گوشارەکان نابم

کییەر ستارمر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، گوتی: بۆ بەشداریکردنی بەریتانیا لە شەڕی دژی ئێراندا “تەسلیم”ی گوشارەکان نابێت.

لێدوانەکانی ستارمر دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ شەوی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە بازرگانییەی ئەمریکا و بەریتانیا ساڵی ڕابردوو واژوویان کرد، “هەمیشە ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە”.

ستارمر لە کاتی قسەکردنیدا لە پەرلەمان، بە پەرلەمانتارانی گوت: “ئەمە شەڕی ئێمە نییە. گوشارێکی زۆرم خراوەتە سەر تاوەکوو ڕێڕەوێکی جیاواز بگرمە بەر؛ یەکێک لەم گوشارانە، ئەو ڕووداوە بوو شەوی ڕابردوو ڕووی دا”.

ناوبراو زیاتریشی گوت: “من بۆچوونی خۆم ناگۆڕم. من تەسلیم نابم. چوونە نێو ئەم شەڕەوە لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئێمەدا نییە و ئێمە ئەم کارە ناکەین. من دەزانم هەڵوێستم چییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

قەتەر بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح

دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا

یاسین

بەڕێوەبەریی خۆسەر هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدات

سەڵاح