zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆگ بورگوم وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی وزەی کۆشکی سپی، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد.

هەروەها بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ، پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە بابەتی وزەدا دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ژێرخانی وزە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە کارکردن لە پێناوی بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنی بەیانیان بۆ کرێکاران کرایەوە

سەڵاح

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

سەڵاح

‎ڕوانگەی ئیکۆ عێراق: ڕۆژانە داهاتی هەناردەی نەوت لە بۆرییەکانی هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن دۆلارە

گوران