zagros news agency

لیڤەرپول سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

لەگەڕی 33ی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا لە دێربی مێرسێی ساید یانەی ئێڤەرتۆن میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد
لەگێمی یەکەمدا لیڤەرپوڵ دەستپێشخەری کرد لەڕێگەی موحەمەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد لەخولەکی 29ی یاریەکە،دوای ئەو گۆڵە هەردوو تیپ هەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکەیاندا،بەڵام گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا هەردوو تیپ بەردەوام بوون لە هێرش تائەوەی لەخولەکی 54 ئێڤەرتۆن لەڕێگەی بێتۆ توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات،دوای ئەو گۆڵەش هەردوو تیپ هەوڵی تەواوی تۆماری گۆڵیاندا،تا ئەوەی لە خولەکی کۆتایی یاریەکە ڤێرجڵ ڤان دایک گۆڵی دووەم و بردنەوەی ڕێدزی تۆمار کرد،یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەسوودی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی بووە 52 خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی،ئێڤەرتۆنیش پلەی هەشتەمی گرتووە و خاوەنی 47 خاڵە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلڤاریز بۆ یەکەم چار هیچ جامێک بەدەست ناهێنێت

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

ڕیاڵ مەدرید دوودڵە لە گواستنەوەی ڕۆدری

یاسین